AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٩ ٢٢:١٩

باڵوێزی ئینگلیز بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

باڵوێزی ئینگلیز بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

بە هۆی پەلاماری گرووپێکی توندوتیژی خواز بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن و سووکایەتی بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، باڵوێزی ئینگلیز بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتی تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناڕەزایەتی توندی ئێران سەبارەت بە ناکارامەیی پۆلیس لە ڕێگری لە روودانی ئەم هێرشەی بەرباڵوێزی ئینگلیز ڕاگەیاند.

باڵوێزی ئینگلیز وێڕای راگەیاندنی نیگەرانی خۆی لەم ڕووداوە وتی: ئەم ناڕەزایەتییە بە لەندەن رادەگەینم و هیوادارم لە داهاتوودا شتی وا دووبارە نەبێتەوە.

News ID 44197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha